دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار خۆی كاندید كرد

02:42 - 13/01/2022

4362جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق خۆی كاندید كردوه‌ و تاكه‌ كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق خۆی كاندید كردوه‌ و تاكه‌ كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ و ئه‌مڕۆش دوایین واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدانی سه‌رۆك كۆمار.

بەرھەم ساڵح لە 1979 دوجار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان

بەرھەم ئەحمەد ساڵح له‌ 12ی (تەمموز/7)ی 1960 له‌دایكبوه‌ و لە 1979 دوجار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، ماوەی 43 رۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکوک دەستگیرکراوە، دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتویی تەواو کردوە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە، پاشان بەھۆی چاودێریی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشتوه‌و چوەته‌ بریتانیا.

 خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی

بەرھەم ساڵح بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی 1983 لە زانکۆی کاردیف لە بریتانیا بەدەستھێناوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی، لە ساڵی 1987 لە زانکۆی لیڤەرپوڵ لە بریتانیا، وەک ئەندازیاری راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی کاری کرووە.

 

ژیانی سیاسی و دەستکەوتەکانی
لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
لە کۆتایی ساڵی 1976 پەیوەندیی کردوە بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بوەتە ئەندام لە رێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و بوەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا.

لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای یەکێتیی لە باشوری کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی 1992، بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوەو ئەرکی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای پێسپێردراوە.
لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا
نوێنەری یەکەمین کابینەی حکومەتی ھەرێم بوە لە دوای یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستان لە ساڵی 1992دا، بوەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (سلێمانی) بوە، لە ماوەی نێوان (کانونی دوەم/1)ی 2001 و ناوەڕاستی 2004 لەسەر داخوازی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە ڕۆژی 25ی تەمموزی 2009 لەلایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە مانگی 9ی 2011 نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت پێشکەش بە سەرۆکی ھەرێم کردوە، لە 2ی شوباتی 2012 نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە پەسەند کرا.
لەناو حکومەتی عێراقیدا
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی لە بەغداد، بوە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق

لە نیوەی دوەمی ساڵی 2004، لە ساڵی 2005 بوە بە وەزیری پلاندانان لە حکومەتی ئینتیقالی عێراق

لە ساڵی 2006 تاوه‌كو 2009 جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکومەتی نوری مالیکی) بوە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابوری پێسپێردراوە.

به‌رهه‌م ساڵح دوی (تشرینی یەکەم/10)ی 2018 به‌ ده‌نگی 219 په‌رله‌مانتار به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.

نیشانەکردن

د.به‌رهه‌م ساڵح