خەندان-
دوای ئەوەی رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانیان (ئۆپیک پڵەس) بڕیاریاندا لەمانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 84.45 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بەهای نەوتی بەزرکردوەتەوە
4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
ئۆپیک پڵەس لە 2ی شوبات جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) بڕیاریشیانداوە لە 2ی شوباتی داهاتو کۆبونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ خواستی بازاری سوتەمەنی.
نهوتی برێنت به 80.18 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت
هاوکات ئهمڕۆ پێنجشەممە نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 84.45 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت، ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 82.44 دۆلار.
ئۆمیکرۆن نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان
هۆکاری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان.