وڵاتانی عەرەبی 11%ـی پێداویستییەکانی وزەیان لەرێگەی غازی سروشتییەوە دابین دەکەن

09:15 - 13/01/2022

1801جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، تادێت وڵاتانی عەرەبی بۆدابینکردنی  پێداویستییەکانی وزەیان زیاتر پشت بە غازی سروشتی دەبەستن و باوەڕیان وایە دەبێتە هاوبەشێکی دیکە بۆ هاوسەنگکردنی خواست لەسەر نەوت و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزە.

غازی سروشتی لەساڵی رابردو زۆرترین خواستی لەسەر بوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزە

دامەزراوەی یەکێتی ئابوری وڵاتانی عەرەبی راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشكردوە، غازی سروشتی لەساڵی رابردودا زۆرترین خواستی لەسەر بوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزە، بەجۆرێک بەکارهێنانی غازی سروشتی جێگەی بەکارهێنانی رۆژانە 7.2 مليۆن بەرمیل نەوتی گرتوەتەوە.

وەک وزەیەکی نوێ لەبەرهەمهێنانی کارەبادا سودی لێوەردەگیرێت

ئەوەش هاتوە، پێنج وڵاتی عەرەبی کە پێکهاتون لە سعودیە، ئیمارات، میسر، جەزائیر و قەتەر 76.7%ی کۆی بەکارهێنانی غازی سروشتیی لەسەر ئاستی وڵاتی عەرەبی پێکدەهێن و وەک وزەیەکی نوێ لەبەرهەمهێنانی کارەبادا سودی لێوەردەگیرێت.

 26.5%ی سەرجەم غازی سروشتی جیهان کەوتوەتە وڵاتانی عەرەبی

لەراپۆرتەکەدا هاتوە، تائێستاش 55.7%ـی کۆی نەوتی جیهان دەکەوێتە وڵاتانی عەرەبی  و  26.5%ی سەرجەم غازی سروشتی جیهانیش کەوتوەتە وڵاتانی عەرەبی.

نیشانەکردن

غاز