فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش بۆردومان دەکەن

08:46 - 13/01/2022

1079جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێگەیەکی "گرنگی" داعش لەباکوری بەغدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردومانکراوە.

 پێگەیەکی گرنگی داعشیان لەباکوری بەغدا کردە ئامانج

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری،  فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق  پێگەیەکی "گرنگی" داعشیان لەباکوری بەغدا کردە ئامانج.

هێزە ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنی کێوماڵكردنی پێگەکانی داعشیان دەستپێکردوە

هەرچەندە لەراگەیەنراوەکەدا ئاماری بۆردومانەکان باس نەکراوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی کێوماڵكردنی پێگەکانی داعش-یان لەناوچەکانی باکوری بەغدا دەستپێکردوە.

داعش لەچەند ناوچەیەکدا  جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا  جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

نیشانەکردن

عیراق