خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای نیوه‌شه‌و و سبه‌ی پێنجشه‌ممه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش ئاستی بارانبارین ده‌گۆڕێت بۆ بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشبینیده‌كرێت له دوای نیوه‌شه‌و و سبه‌ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو بێت له گه‌ڵ ده‌سپێكردنی باران بارین له‌ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژئاوای هه‌رێم له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا پاشان باران بارینه‌كه زیاد ده‌كات بۆ بارانی مام ناوه‌ند، له كاته‌كانی پێش نیوه‌رۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له‌كاته‌كانی دوای نیوڕۆ و شه‌ودا كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر له سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و ڕاپه‌ڕین گه‌رمیان ده‌بێت، به‌فریش له ناوچه شاخاویه‌كانی باكور ده‌بارێت.
ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ی به‌یانی هه‌ندێك كات ئاستی باران بارین بگۆڕێت بۆ بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه
راشیگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ی به‌یانی هه‌ندێك كات ئاستی باران بارین بگۆڕێت بۆ بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌ندێك ناوچه وه‌كو ئاكرێ، به‌رده‌ره‌ش، كۆیه و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر، سبه‌ی له كاتی بارانبارین مه‌ودای بینین كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (3-4) كیلۆمه‌تر.
رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردودا:
پیرمام 0.7 ملم
دهۆك 6.9 ملم
زاخۆ 1.4 ملم
ئاكرێ 2.8 ملم
بارزان 4.8 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 0.2 ملم
سۆران 1.0 ملم
سمێلان 0.6 ملم
مێرگه‌سور 2.0 ملم
سیده‌كان 1.2 ملم