خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كه‌سێك له‌ناوچه‌ی ئه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، باوك و برایه‌ك و برانهكهی خۆی كوشتوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێك باوك و براكه‌ی و براژنه‌كه‌ی خۆی له‌ڕێگه‌ی ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی ئه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كوشتوه و پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
هۆكاری روداوه‌كه تا ئێستا نه‌زانراوه و هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، هۆكاری روداوه‌كه تا ئێستا نه‌زانراوه و هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌ش، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كراون.
له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌دا و دوێنێ سێشه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا، باوك و دایك و برا گه‌وره‌كه‌ی كوشتوه و خوشه‌كه بچوكه‌كه‌شی برینداركردوه.