سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

04:42 - 12/01/2022

56684جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌مئه‌ندامان بۆ مانگی (2021/12) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەشبکرێت.

یەکشەممە موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابەشدەکرێت

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ به‌ خه‌ندان دراون، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادار کردوەتەوە کە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ داهاتو (13ی کانونی دوەمی 2022) موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.

 ئەمڕۆ موچەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ موچەی  لیوای نەوت و گاز، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ مانگی (2021/12) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەشدەکرێت.

بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخرا

هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبوایە هەمو 25ـی مانگێک دابەشکردنی موچە دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتی دارایی بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخست و رۆژی یەکشەممە (2ی کانونی دوەمی 2022) موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرد.

نیشانەکردن

موچە