دانەغاز: بەرهەمێنانی غاز لەهەرێمی کوردستان 50% زیادیکردوە

08:45 - 12/01/2022

14255جار خوێندراوەتەوە

کێڵگەی غازی خۆرمۆر

خەندان-

کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال لەبارەی بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنن، لەسێ ساڵی رابردودا ئاستی بەرهەمێنانی غاز لەکوردستان بەڕێژەی 50% زیادیکردوە و لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنانی رۆژانە گەیشتوەتە 452 ملیۆن پێ سێجا غاز، هەروەها بەرنامەیان هەیە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمێنان بگەیەننە رۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا.

ئاستی بەرهەمێنانی غاز 50% زیادیکردوە و گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا

هەردو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال کە لەکێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم کاردەکەن لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی تایبەت بۆ خەندان نێردراوە باس لەوەش دەکەن، دوای ئەوەی چەندین چاکسازی لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم و بەتایبەت کێڵگەی غازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە رۆژانە 305 ملیۆن پێ سێجاوە لەساڵی 2018دا، لەئێستادا 50% زیادیکراوە و  ئاستی بەرهەمێنانی غاز گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا.

 لەنیسانى 2023 بە رهەمهێنان بە ڕێژەى 55% بە رزدەبێتەوە

ئەوەش هاتوە، هەردو کۆمپانیا لە کێڵگەی غازی خۆرمۆر و چەمچەماڵدا کاردەکەن بۆ دابینکردنی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، هەروەها "لەو ماوەیەدا نزیکەى 16000 بەرمیل کۆندێ سەیت و 1000 تۆن غازى شل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنراوە، پرۆسەى سەرکەوتوى ئەم چاکسازیانە بە پرۆژەى فراوانکارى KM250 پاڵپشتى دەکرێت لە کێڵگەکە کەلە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە، بەتەواوبونیشى لەنیسانى 2023 بەرهەمهێنان بە ڕێژەى 55% بە رز دەبێتەوە و دەگاتە رۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا."

5 بیرى پەرەپێدان ئامادەکراون بۆ بەرهەمهێنانی غاز لە ئازارى 2022

لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، "کارە سەرەکیەکانى پرۆژەى فراوانکردنى KM250 بە گوژمەى 630 ملیۆن دۆلار لە نیسانى 2021 دەستیپێکرد و دواى ئە وەى یەکساڵ بەهۆى پەتاى کۆرۆنا دواکەوت. پرۆژەکە لە ئێستادا دەستى پێکردۆتەوە بە ئامانجى گەیشتن بە ئاستى چاوەڕوانکراو لەنیسانى 2023. وەک بەشێک لە کارەکانى فراوانکردن، کۆمپانیاکە لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ هەڵکۆڵینى 5 بیرى پەرەپێدان کە ئامادە کراون بۆ بەرهەمهێنان لە ئازارى 2022."

پلانمان هەیە بۆئەوەی  ڕۆژانە بەرهەمهێنانى غاز بۆ یەک ملیار پێ سێجا بەرزبکەینەوە

ئەوەش خراوەتەڕو، "پرۆژەى فراوانکردنى بە رهەمهێنانى غازى KM250 بە گوژمە ى 250 ملیۆن دۆلار پاڵپشتى دەکرێت بەپێى ڕێککەوتنێکى پاڵپشتى دارایى بۆ ماوەى 7 ساڵ لەگەڵ دەزگاى دارایى ئە مریکى بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى کە لە ئەیلولى 2021 ڕاگەیەنرا. دواى تە واوکردنى پرۆژەى KM250 کۆمپانیا هاوبەشەکان پلانێکى تریان داڕشتوە بۆ زیادکردنى  بەرهەمهێنانى KM500 کە دەبێتە هۆى گەیاندنى ڕێژەى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە بۆ یەک ملیار پێ سێجا، بۆدابینکردنى خواستى ڕولەزیادبوى سوتاندنى غازى سروشتى کە وزەیەکى پاکترە بۆ بە رهەمهێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان و تەواوى عێراق.".