خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لەدەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامی دەبێت و لە پێنج بەنزینخانە دابەشدەکرێت.
لە پێنج بەنزینخانە بەنزینی نۆرماڵی عێراقی دابەشدەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "سبەی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی شیروان لە کەلار، خانزادی میر لە چەمچەماڵ، دوکان لە دوکان، دۆستان لە رانیە و بەنزینخانەی پشدەر لە قەڵادزێ، لەدەرەوەی شاری سلێمانی دابەش دەکرێت".
لەرۆژی دوشەممەوە دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی دەستیپێکردوەتەوە
دوای ماوەیەک لەراگرتنی، لەرۆژی دوشەممە (13ی کانونی یەکەم)ـی 2021ەوە دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار دەستیپێکردەوە.
له 23ی ئابه‌وه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین له به‌غداوه دێت
پێشتر كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، له 23ی ئابه‌وه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین له به‌غداوه دێت، "ئه‌مه‌ش واده‌كات كوالێتیی به‌نزینه‌كه‌مان باش ببێت و نرخه‌كه‌شی ده‌بێت به 650 دینار به كوالێتییه‌كی باش و له هه‌مو كوردستان به‌و نرخه ده‌بێت".