خەندان-
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسبەی چوارشەممەوە پشكنینی كۆرۆنا له هه‌مو خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌مو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت.
پشكنینی كۆرۆنا بۆ هه‌مو گهشتیارانەش دەکرێت کە ڤاکسینیان وەرگرتوە
ڕاگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاویکردەوە، "ئاگاداری گشت گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كه‌ین کە به‌پێی خاڵی (2)ی به‌یاننامه‌ی ژماره (1) ساڵی (2022)ی لێژنه‌ی باڵای به‌رنگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له هه‌مو خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌مو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەوەش هاتوە، "جگه له‌وانه‌ی كه تێستی كۆڕۆنایان پێش (48) كاتژمێر ئه‌نجام دابێت، ئه‌وا پێویست ناكات دوباره پشكنین بۆیان بكرێت".
لەسبهی چوارشه‌ممەوە ئه‌م بریاره جێ به‌جێ ده‌كرێت
ڕاگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران دەڵێت، لەسبهی چوارشه‌ممەوە رێكه‌وتی 12/1/2022 ئه‌م بریاره له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جێ به‌جێ ده‌كرێت.