هەواڵی ئەمڕۆ

بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی: تکا لە هاوڵاتیان دەکەین ڤاکسین وەربگرن

11:03 - 11/01/2022

2963جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڤاکسین وەربگرن چونکە رێکاری سەرەکی خۆپارێزییە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها "زۆرینەی ئەوانەی بەکۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن ڤاکسینیان وەرنەگرتوە".

تکا لە هاوڵاتیان دەکەین بەدەم تیمەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوە بچن

د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێکدا رایگەیاند، "تکا لە هاوڵاتیان دەکەین بەدەم تیمەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوە بچن و وەری بگرن".

زۆرینەی ئەوانەی بەکۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن ڤاکسینیان وەرنەگرتوە

بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو کەسانەی لە ناوەندەکانی چارەسەر کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن یان بارودۆخی تەندروستیان تێک دەچێت، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

ڤاکسین سەرەکیترین رێکارە بۆ خۆپاراستن بەرامبەر پەتاکە

دوێنێش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ئۆمیکرۆن لەپارێزگای سلێمانی تۆمارنەکراوە، بەڵام وەرگرتنی هەردو ژەمی ڤاکسین و ژەمی یارمەتیدەری کۆرۆنا سەرەکیترین رێکارە بۆ خۆپاراستن بەرامبەر پەتاکە.