سکۆتلاند رێگە بە ئامادەبونی هاندەران لەیاریگاکان و بۆنەکان دەدات

05:55 - 11/01/2022

1251جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی سکۆتلاند رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردو ئامادەبونی هاندەران لەیاریگاکان و بۆنەکان بۆ 500 کەس سنوردار کرابو، لەمەودوا ئەو رێکارانە هەڵدەگیرێن و لەو ناوچانەی کراوەن ئامادەبونی خەڵک سنوردار ناکرێت.

 لەمەودوا لەو ناوچانەی کراوەن ئامادەبونی خەڵک سنوردار ناکرێت

حکومەتی سکۆتلاند ئەمڕۆ سێشەممە (11ـی کانونی دوەمی 2022) لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردوە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی رێکارەکان تایبەت بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکانی، لەمەودوا لەو ناوچانەی کراوەن ئامادەبونی خەڵک سنوردار ناکرێت.

ئامادەبونی هاندەران لەیاریگاکان و بۆنەکان بۆ 500 کەس سنوردار کرابو

ئاماژەی بەوەشکراوە، لە 26ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوەوە هاندەرانی تۆپی پێ لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە بینەری یارییەکان بون، بەهۆی ئەوەی ئامادەبونی هاندەران لەیاریگاکان و بۆنەکان بۆ 500 کەس سنوردار کرابو، بەڵام  لەمەودوا ئەو رێکارە هەڵدەگیرێت.

 چاوەڕێ دەکرێت پەتاکە لەداهاتویەکی نزیکدا کۆتایی بێت

6ی ئەم مانگەش توێژینەوەک لەلایەن زانکۆی فلۆریداەوە بڵاوکرایەوە کە ئاماژەی بەوەکردبو، هەرچەندە لەم کاتەدا ئامارەکانی توشبون بە جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە گەیشتوەتە بەرزترین ئاست، بەڵام بەهۆی زۆری گۆڕانی پێکهاتەی ئۆمیکرۆن، کەمی کاریگەرییەکەیی و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزییەوە،  چاوەڕێ دەکرێت پەتاکە لەداهاتویەکی نزیکدا کۆتایی بێت.

لەتوێژینەوەکەدا هاتوە، توشبوانی ئۆمیکرۆن سێ رۆژ پێویستییان بە کەرەنتین هەیە لەکاتێکدا توشبوانی دەلتا کۆرۆنا پێنج رۆژ کەرەنتین دەکران، ئەوەش وەک هۆکارێکی خێرا بڵاوبونەوەی پەتاکە دەدەکەوێت، هەروەها ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتوە، مەترسی دەکرێت بەتوندی توشی پەتاکە ببن.