هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق؛ تۆمه‌تبارێك باوك و دایك و براگه‌وره‌كه‌ی كوشت

12:09 - 11/01/2022

3626جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا، باوك و دایك و برا گه‌وره‌كه‌ی كوشتوه‌ و خوشه‌كه‌ بچوكه‌كه‌شی برینداركردوه‌.
 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌جه‌ف تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ هێزه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوان و به‌شی به‌ڵگه‌ و تاوان بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ ته‌قه‌ی له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردوه‌، له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت. 

تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی دایك و باوكی و برا گه‌وره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها برینداركردنی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی

راشیگه‌یاند، "به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس چاودێری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی دایك و باوكی و برا گه‌وره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها برینداركردنی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی به‌چه‌كی كڵاشینكۆف".

پۆلیسی نه‌جه‌ف باسی له‌وه‌شكردوه‌، لێپرسینه‌وه‌ له‌تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆی، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه‌ نه‌زانراوه‌.

نیشانەکردن

كوشتن