خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئهمڕۆ سێشهممه ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتیەک، دو کەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە .
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕین، " لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بە وتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لێ دزراوە هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستبەجێ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری وەرگرتن لە رێگای کامێرای چاودێریهوه، توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزێتەوە".
دوای لێکۆڵینەوە لهگهڵ تۆمهتبارهكه، دانی ناوە بەتاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ئەو ماتۆڕسکیلەکەی دزیوە
راشیگهیاند، "دوای لێکۆڵینەوە لهگهڵ تۆمهتبارهكه، دانی ناوە بەتاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ئەو ماتۆڕسکیلەکەی دزیوە، لهئێستاشدا بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوه".
لەلایەکی دیکەوە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی لەدوکانەکەیدا دزی لێکراوە دەستبەجێ بەدواداچون کرا
پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لهوهشكردوه، لەلایەکی دیکەوە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی لەدوکانەکەیدا دزی لێکراوە دەستبەجێ بەدواداچون کرا، دوای لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریش بەسود وەرگرتن لەکامێرای چاودێری توانرا، تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا، بە ماددەی 443 لهیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوه.