هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە

11:17 - 11/01/2022

2004جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرزبونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ 1809 دۆلار، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21ـیش به‌ 370 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نرخی‌ ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ‌ 1784 دۆلار بەرزبوەوە و نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 320 هه‌زار دیناره‌.

نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 370 هه‌زاره‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 370 هه‌زار دیناره‌، هه‌روه‌ها نرخی لیره‌یه‌ك زێڕ به‌ 390 دۆلاره‌.
لەم کاتەدا لەبەشێک لە وڵاتان و ناوەندە ئابورییەکان مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین سنوردار و قەدەغەکراوە
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی بەهای زێڕیش محه‌مه‌د حسێن وتی، "دو هۆکار بونەتە هۆی بەرزبونەوەی بەهای زێڕ، هۆکاری یەکەم ئەوەیە لەم کاتەدا لەبەشێک لە وڵاتان و ناوەندە ئابورییەکان مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین سنوردار و قەدەغەکراوە بەتایبەت لە وڵاتی ئەفغانستان، بۆیە ئەمە بۆتەهۆی دابەزینی بەهای بتکۆین و بەرزبونەوەی نرخی زێڕ.

ئەوەشی خستەڕو، "هۆکاری دوەمی بەرزبونەوەی بەهای زێڕ پەیوەندی بەسەرەتای ساڵی نوێ هەیە کە بەجۆرێک لە جۆرەکان نرخەکان ناجێگیری بەخۆوە دەبینێت".