كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌فرو بارانبارین بڵاوكرده‌وه‌

10:51 - 11/01/2022

14347جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیشده‌كرێت، ئه‌مڕۆ  به‌فرو بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام بێت. 

 كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ور و باران ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنوریه‌كان، بڕی دابارین له‌ پاش نیوه‌ڕۆ زیاتر ده‌بێت له‌ به‌شێك له‌ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، له‌گه‌ڵ نمه‌ باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما 10 پله‌ و به‌رزترینیش 12 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنوریه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنوریه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و له‌پاشنیوه‌ڕۆشه‌وه‌ دابارین له‌به‌شێكی ناوچه‌كان زیاتر ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ باران. 

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

 

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌