خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاو دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاسیا به‌رێژه‌ی 0.49% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 81.27 دۆلار و هه‌روه‌ها نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.64% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته 78.73 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.40 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 0.49% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 81.27 دۆلاری ئه‌مریكی، هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.50 دۆلار به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل به 78.73 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی كازاخستان
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی كازاخستان كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سهریانهههڵداوه و هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی رێكخراوی هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازیی په‌یماننامه‌ی ئاسایش به رابه‌رایه‌تی روسیا گوازراونه‌ته‌وه بۆ كازاخستان.
هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه
هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، سه‌ره‌ڕای ته‌شه‌نه‌كردنی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوه‌ته هۆكار بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به‌رفراوان.
له مانگی (ئاب/8)ی ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی ئۆپیك پڵه‌س له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌مو مانگێك كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوی نه‌وتی ئه‌ندامانیان بده‌ن.