كه‌شناسی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارین و پێشبینیه‌كانی بۆ رۆژانی داهاتو بڵاوكرده‌وه‌

09:22 - 10/01/2022

19293جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین بارانبارین به‌شێوه‌یه‌كی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینیده‌كرێت كه‌شی ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بێت به‌ڵام له‌ ناوچه‌ شاخه‌ویه‌كانی هه‌ولێر باران بارین ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین بارانبارین به‌شێوه‌یه‌كی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بێت.

له‌ كاته‌كانی به‌یانی نمه‌ بارانی پچڕپچڕ ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر ده‌بێت

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ كاته‌كانی به‌یانی نمه‌ بارانی پچڕپچڕ ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر ده‌بێت و دوای نیوه‌رۆ كاریگه‌ره‌ی شه‌پۆڵه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران و مێرگه‌سۆر و ناوچه‌ شاخه‌ویه‌كانی.

بری باران بارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێر رابردو له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم :

هه‌ولێر 1.9 ملم
سلێمانی 0.7 ملم
دهۆك 9.2 ملم
كه‌ركوك 0.5 ملم
پیرمام 5.3 ملم
چمچماڵ 1 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
شه‌مامك 1.2 ملم
ئاكرێ 8.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 3.4 ملم
دوكان 3.6 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 8 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 0.2 ملم
هه‌ڵشۆ 7.8 ملم
خه‌بات 3.2 ملم
میدان 0.2 ملم
سۆران 7.4 ملم
پێنجوین 3.2 ملم 
ماوه‌ت 4.2 ملم 
قه‌ڵادزێ 6 ملم
سمێلان 3.6 ملم
ره‌واندز 0.2 ملم
مێرگه‌سور 15.2 ملم 
چۆمان 6.6 ملم