بریتانیا؛ پاشماوه‌ی دایناسۆرێكی ئاوی ده‌گمه‌ن ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی بۆ 180 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

08:10 - 10/01/2022

22954جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پاشماوه‌ی دایناسۆڕێكی ده‌گمه‌ن له‌ ناوچه‌ی روسلاندی بریتانیا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی بۆ 180 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ دایناسۆڕی ئیكسیه‌سۆر ناسراوه‌، درێژی ئه‌و پاشماوه‌ به‌به‌ردبوه‌ 10 مه‌تره‌ و به‌ پێی قه‌باره‌ی ئێسكه‌كانیشی بێت كێشی ئه‌و دایناسۆڕه‌ یه‌ك ته‌ن بوه‌.

تۆری هه‌واڵی Sky News ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، زانایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی به‌ به‌ردبوی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ دایناسۆڕێكی ئاوییه‌ و زانایان ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ده‌گمه‌نترین دۆزینه‌وه‌كانی بریتانیا بۆ بواری دایناسۆره‌كان ناوده‌به‌ن.

زانایان ئه‌و دایناسۆرانه‌ به‌ دایناسۆری "ئیكسیه‌سۆر" ناوده‌به‌ن كه‌ ته‌مه‌نی بۆ 180 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

زانایان پاشماوه‌ی ئه‌و دایناسۆره‌ ئاویه‌یان له‌ ناوچه‌ی روسلاند دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوچه‌یه‌كی پارێزراو و گه‌شتیارییه‌، ئه‌و دایناسۆرانه‌ به‌ دایناسۆری "ئیكسیه‌سۆر" ناوده‌به‌ن كه‌ ته‌مه‌نی بۆ  180 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

درێژی ئه‌و ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ 10 مه‌تره‌، به‌ پێی پانی ئێسكه‌كانی و پاشماوه‌كه‌ی بێت، كێشی ئه‌و دایناسۆڕه‌ یه‌ك ته‌ن بوه‌

درێژی ئه‌و ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ 10 مه‌تره‌، به‌ پێی پانی ئێسكه‌كانی و پاشماوه‌كه‌ی بێت، كێشی ئه‌و دایناسۆڕه‌ یه‌ك ته‌ن بوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ باشترین و پارێزراوترین پاشماوه‌ی به‌ به‌ردبوی دایناسۆره‌كان داده‌نرێت كه‌ تاوه‌كو ئێستا دۆزرابێته‌وه‌ له‌ بریتانیا.

ئه‌و پاشماوه‌یه‌ له‌لایه‌ن جۆوی ده‌یڤس، سه‌رۆكی تیمی پاراستن له‌ لێسته‌رشایه‌ر و روسلاند دۆزرایه‌وه‌ له‌ پاش پاكردنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌كانی روسلاند كه‌ به‌شێكی له‌و روباره‌ وه‌ك عه‌مبارێك بۆ ئاو به‌كرده‌هێنرێت.

له‌و باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه‌ به‌به‌ردبوه‌ش، جۆوی ده‌یڤس ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی دۆزیمانه‌وه‌، دۆزینه‌وه‌یه‌كی ئێجگار گرنگ و روداوێكی سه‌رنجراكێشه‌ كه‌ توانیمان گه‌وره‌ترین پاشماوه‌ی به‌به‌ردبوی دایناسۆره‌ ئاوییه‌كان بدۆزینه‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی دوهێنده‌ی حوته‌ راوكه‌ره‌كان گه‌وره‌تره‌".

نیشانەکردن

بریتانیا