خەندان-
دوای هه‌ڵبژاردنی هه‌یسه‌م غه‌یس، کاندیدی وڵاتی كوەیت بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ناسراو به "ئۆپیك"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، لەقۆناغی داهاتودا ئۆپیك كار له‌سه‌ر جێگیركردنی نرخی نه‌وت ده‌كات.
تۆری هه‌واڵی Independent-ی بریتانی بڵاویكرده‌وه، "دوای هه‌ڵبژاردنی هه‌یسه‌م غه‌یس، کاندیدی وڵاتی كوەیت بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به بێ كێشه پڕۆهسهی رایكردنی كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌ڕێوه‌ناچێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆكارێك له ئارادایه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش ئەوەیە جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د باركیندۆ، سه‌رۆكی پێشوی رێكخراوی ئۆپیك، له كاتێكی هه‌ستیاردا ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه كه بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌ساتی ئابوری و ته‌ندروستی دروسست كردوه."
پشگیری ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه راسته‌وخۆیانه دەکەین
لای خۆیەوە له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك، هه‌یسه‌م غه‌یس رایگه‌یاندوە، " به‌تەواوه‌تی پشگیری ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه راستهوخۆیانهم و پێم وایه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له مێژوی ئه‌م رێكخراوه‌دا شتێكی هاوشێوه كرابێت، ئه‌وه‌ش پایه و سه‌نگی ئه‌و رێكخراوه پیشان ده‌دات ".
له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت خایه‌ندا كار له‌سه‌ر جێگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وت دەكه‌ین
له وه‌ڵامی پرسیارێكیدا بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌یه‌وێت له دوای وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌وه ئه‌نجامی بدات، هه‌یسه‌م غه‌یس وتی، "ئامانجی رونمان هه‌یه، له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت خایه‌ندا كار له‌سه‌ر جێگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وت بكه‌ین، له ڕێگه‌ی ڕێكکه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له نێوان وڵاتانی ئۆپیك و هاوپه‌یمانه‌كانیان ناسراو به (ئۆپیك+) كه كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی فراوانتركردنی پیشه‌سازی نه‌وت ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكردوه، "پڕۆژه‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه كه ریكخراوی ئۆپیك كاری له‌سه‌ر بكات ئه‌ویش بونی ده‌نگ و ڕۆڵی ناوه‌ندییه له دیالۆگی جیهانیدا، كه ئێستا تادێت گفوگۆی جیهان له باره‌ی پره‌سه گرنگه‌كانه‌وه بۆشایی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت، به مانایه‌كی دیكه جیهان ئێستا گۆڕانی ستراتیژی كردوه له به‌كارهێنانی وزه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه داده‌نێت تاكاری جدی و به‌شداری راسته‌وخۆیان هه‌بێت له دروستكردنی به‌شێك له‌و كاریگه‌رییه جیهانیانه".