خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غدا رایگه‌یاند، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه و پاشانیش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاری روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌روداوێك له‌ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی روداوه‌كه ده‌ركه‌وتوه، ژن و پیاوێك كوژراون.
پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتوه و پاشانیش گوللـه‌یه‌كی له‌خۆیداوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتوه و پاشانیش گوللـه‌یه‌كی له‌خۆیداوه و كۆتایی به‌ژیانی هێناوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دادی به‌غدا كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.