خه‌ندان-
هه‌ردو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عه‌زم كه له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رێكه‌وتنی كۆتاییان بۆ دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان راگه‌یاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردو هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم بڵاویانكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتی نێوانیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نن و له‌پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانیشدا كه 67 ئه‌ندام ئاماده‌ی بون بڕیاریانداوه به‌دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.
بڕیاردراوه به‌دیاریكردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌زم و ته‌قه‌دوم
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیاردراوه به‌دیاریكردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌زم و ته‌قه‌دوم.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021؛ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی 37 كورسی و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم هاوپه‌یمانی عه‌زمی خه‌میس خه‌نجه‌ریش كه 14 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كاندیده سه‌ربه‌خۆكانیش چونه‌ته پاڵ هه‌ریه‌ك له ته‌قه‌دوم و عه‌زم، كۆی گشتی ئه‌ندامه‌كانیان گه‌یشتوه‌ته 67 ئه‌ندام.