خه‌ندان-
كۆمپانیای گوگڵ له ڕێگه‌ی ئهنیمهیشنێكهوه یادی رۆژی له‌دایكبونی ستیڤن هاوكینگ زانای به‌ناوبانگی فیزیا ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێكبوه له‌و زانا به‌ناوبانگانه‌ی یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆردی له بواری فیزیادا پێبه‌خشراوه به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تانه‌ی لهبوارهكهیدا كردویه‌تی.
تۆری هه‌واڵی Sky News ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای گوگڵ له ڕێگای لۆگۆی گه‌ڕانی تایبه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئهنیمهیشنێكهوه یادی له‌دایكبونی زانا و فیزیكزانی كۆچكردو ستیڤن هاوكینگ ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی له دایكبونی ئه‌و زانایه له‌گه‌ڵ به‌رواری ئه‌مڕۆ هاوپێچه كه ده‌كاته، 8 (كانونی دوه‌م/1)ی 1942
كۆمپانیای گوگڵ له ڕێگای دروستكردنی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌یشنه‌وه باس له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانای كۆچكردو ستیڤن هاوگینگ ده‌كات، به‌تایبه‌ت بیردۆزی كونه‌ڕه‌شه‌كان "The Black holes" كه ئه‌و زانایه‌ی به جیهان ناساند، كه ڕۆژی له دایكبونی ئه‌و زانایه له‌گه‌ڵ به‌رواری ئه‌مڕۆ هاوپێچه كه ده‌كاته، 8 (كانونی دوه‌م/1)ی 1942.
یه‌كێكه له زانا زۆر به‌ناوبانگه‌كانی فیزیا و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆردی له بواری فیزیادا وه‌رگرتوه
ستیڤن هاوكینگ، یه‌كێكه له زانا زۆر به‌ناوبانگه‌كانی فیزیا و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆردی له بواری فیزیادا وه‌رگرتوه، پاشان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن روده‌كاته زانكۆی كامبریج بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواری گه‌ردوندا.
ستیڤن هاوكینگ، كاری له‌سه‌ر توێژینه‌وه و بیرۆدۆزی زۆر گرنگ كردوه به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌كانی له باره‌ی كونه ڕه‌شه‌كان و ترۆمۆدینامیكهكان و توێژینه‌وه‌ی له باره‌ی كۆرۆنۆلۆژیای گه‌ردونی و نوسینی په‌رتوكی "كورته مێژویه‌كی كات" كردوه كه به‌یه‌ك له پڕفرۆش‌ترین په‌رتوكه‌كان داده‌نرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژوییانه‌ی ئه‌و زانا پڕبه‌رهه‌مه، به‌هۆی توشبونی به‌نه‌خۆشی "وه‌ستانی ده‌ماره راگه‌یاندن" تا كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر كورسی كه‌مئه‌ندامی مایه‌وه و له رۆژی 18ی (ئازار/3) 2018، به‌یه‌كجاری ماڵئاوای له فیزیا و دونیا كرد.