خه‌ندان-
ئۆلیڤیه فێران وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، مانگی داهاتو وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پێدان و به‌كارهێنانی ڤاكسینی (نۆڤاڤاكس)ی ئه‌مریكی نوێ، كه پێنجه‌م ڤاكسینی كۆرۆنایه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رهه‌مهێنراوه و هاوشێوه‌ی ڤاكسینه‌كانی دیكه نییه، ئه‌مه‌ش له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نایانه‌وێت ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
تۆڕی هه‌واڵی Russia Today ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، ئۆلیڤیه فێران رایگه‌یاندوه، فڕه‌نسا له مانگی داهاتوه‌وه رێگه به به‌كارهێنانی ڤاكسینی نوێی كۆرۆنا (نۆڤاڤاكس)ی ئه‌مریكی ده‌دات و سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان له به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای پێداچونه‌وه به ئه‌نجامه‌كان و لێكۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌كان به‌كارهێنانی ڤاكسینی نۆڤاڤاكسی ئه‌مریكی په‌سه‌ندكرد
له ماوه‌ی رابردودا، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای پێداچونه‌وه به ئه‌نجامه‌كان و لێكۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌كان، به‌كارهێنانی ڤاكسینی نۆڤاڤاكسی ئه‌مریكی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌سند كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رهه‌مهێنراوه به‌راورد به ڤاكسینه هاوشێوه‌كانی و ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاساوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كارناهێنن.
هیواخوازین ئه‌م ڤاكسینه نوێیه ببێته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه
له‌لای خۆشییه‌وه، ئورسۆلا ڤۆن دێر لیین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "هیواخوازین ئه‌م ڤاكسینه نوێیه ببێته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه و هاندانێكی باشیش بێت بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی ئه‌وروپا، كه پێكه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه تێده‌په‌ڕێنین".
به‌و پێیه‌ش، ئه‌م ڤاكسینه نوێیه‌ی كۆرۆنا، بوه پێنجه‌مین ڤاكسین كه كار بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، پاش هه‌ریه‌ك له ڤاكسینه‌كانی فایسه‌ر-بیۆنتیك، مۆدێرنا، ئه‌سترازینیكا، جۆنسن ئاند جۆنسن.