خه‌ندان-
لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌دیوی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ته‌قه‌كراوه و به‌وهۆیه‌وه گەنجێکی ته‌مه‌ن 26 ساڵ کە پیشەی جوتیار بوە برینداربوه، پاش گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه مردوه، تاوه‌كو ئێستاش نازانرێت كێ بوه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وبه‌ری زێی بچوكه‌وه ته‌قه‌كانی كردوه و هه‌ڵاتوه.
نه‌قیب هه‌رێم دڵشاد لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، گه‌نجێك كه كاری جوتیاری كردوه له‌گوندی "ده‌شتی كانی لهله"، كه‌سێكیش له گوندی "مه‌رزیخه"ی ناحیه‌ی شوانی سه‌ر به پارێزگای كهركهوه ته‌قه‌ی لێكردوه كه زێی بچوكیان له‌نێواندا هه‌یه، ئه‌و گه‌نجه‌ش برینداربوه و پاش گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌قته‌ق گیانی سپارد.
تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار نییه، به‌ڵام پێشتر شه‌ڕ و دوژمنداری نه‌بوه له‌نێوانیاندا
وتیشی، "تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار نییه، به‌ڵام پێشتر شه‌ڕ و دوژمنداری نه‌بوه له‌نێوانیاندا هه‌ربۆیه تۆمه‌تباره‌كان نه‌ناسراونه‌ته‌وه".
پێده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌وبه‌ری زێی بچوكه‌وه ته‌قه كرابێت و روداوه‌كه به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بوه
نه‌قیب هه‌رێم دڵشاد باسی له‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، "پێده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌وبه‌ری زێی بچوكه‌وه ته‌قه كرابێت و روداوه‌كه به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه كوژراوه له‌دایكبوی ساڵی 1996 و خێزانداره، پاش رێكاره یاساییه‌كانیش، راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.