خه‌ندان-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده جه‌بهه‌یه‌كی جددی و ئۆپۆزسیۆنێكی رادیكاڵی عه‌قڵانی پێویسته، به‌دیلی عه‌قڵانی پێبێت و ره‌خنه‌ی جددی بگرێت، به مه‌عریفه‌یه‌كی زۆره‌وه روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت تاڕاده‌یه‌ك ئومێد ده‌كه‌م فشارێك دروست ببێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت حاڵی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، "یه‌كێك له كێشه‌كان بۆ دابینكردنی موچه كێشه‌ی داهاتی ناوخۆیه، ئه‌وه نیه بڵێین خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت هه‌یه و پاره‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه نا، داهاتی ناوخۆ به‌پێی دو حوكمڕانی و دو حزبڕانی دابه‌شكراوه، جگه پاره‌ی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا 161 ملیار دیناری دیكه پێویسته بۆ موچه، ئیداره‌ی سلێمانی 43%ی دابین ده‌كات كه نزیكه نزیكه‌ی 70 ملیاره و هه‌ولێر و دهۆكیش 93 ملیاری دابین ده‌كات، ئیتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه داهاتی سلێمانی چه‌نده و هه‌ولێر چه‌نده".
داهاتی مانگێكی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران نزیك ده‌بێته‌وه له 110 ملیار دینار به‌ڵام هه‌مو ته‌مویلی موچه‌ی سنوری پارتی 93 ملیاره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سلێمانی بۆ ته‌مویلی موچه ده‌بێت 71 ملیار دینار بدات، به‌ڵام ته‌نها داهاتی مانگی رابردوی كاره‌با 73 ملیار دیناربوه، باشماخ و په‌روێزخان مانگی 11ی 2021 وه‌ك نمونه وه‌ربگرین 47 ملیار دینار بوه، جگه له پاره‌ی مرور و روسمات و باج، له‌ولاش داهاتی مانگێكی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران نزیك ده‌بێته‌وه له 110 ملیار دینار به‌ڵام هه‌مو ته‌مویلی موچه‌ی سنوری پارتی 93 ملیاره، واتا شتێك ناوی قاسه‌ی حكومه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆ خه‌رجییه‌كانیش هه‌روایه، هه‌ر ئیداره‌یه‌ك خۆی خه‌رجی خۆی ده‌كات، بۆ نمونه یه‌ك دیناری نه‌وت و ئیبراهیم خه‌لیل بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی نیه، داهاتی سنوری ئیداره‌ی پارتی بۆ خۆیه‌تی، داهاتی ئیداره‌ی سلێمانیش بۆ ئه‌ملایه، واتا دوئیدارهییهكی 100% هه‌یه و هیچ شتێك نیه ئه‌م حكومه‌ته پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه".
پارتی ده‌ڵێت خه‌تای یه‌كێتیه داهاته‌كه ده‌بات و یه‌كێتیش ده‌ڵێت خه‌تای پارتیه پاره نانێرێت، هه‌ردوكیان راست ده‌كه‌ن
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه باسی ده‌كات بۆ وایه له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌ریه‌كه له لایه‌نه‌كانی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كان پێكیانهێناوه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی، "كێشه‌كه له‌وه‌یه كه‌س متمانه‌ی به كه‌س نیه، بۆ نمونه كه‌سێك له سلێمانی كه ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت، رێگاوبان خراپه، پارتی ده‌ڵێت خه‌تای یه‌كێتیه داهاته‌كه ده‌بات و یه‌كێتیش ده‌ڵێت خه‌تای پارتیه پاره نانێرێت، هه‌ردوكیان راست ده‌كه‌ن و هه‌ردوكیان تاوانبارن، بۆیه متمانه‌یان به یه‌ك نیه و دوئیدارهیهكیی 100% به‌ڵام راناگه‌یه‌نرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها فه‌رمانی خه‌رجكردن لای سه‌رۆكی حكومه‌ته له داهاتی سلێمانی خۆی، ئه‌گه‌ریش داهات نه‌بو پڕۆژه نیه".
له‌باره‌ی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له بابه‌تی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی، "په‌رله‌مان بۆی نیه قسه له‌م بابه‌ته‌دا بكات و هیچ به‌رپرسێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكات، من راپۆرتێكی موفهسهلم دا به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات، بانگهێشتی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كرد و هیچ كارێكی جددی له‌سه‌ر نه‌كراوه".
وه‌زیری دارایی و ئابوری كه ده‌سه‌ڵاتی نیه ده‌بو بكشایه‌ته‌وه، عه‌یبه
له‌باره‌ی رۆڵی وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "كه ده‌سه‌ڵاتیان نیه ده‌بو بكشانایه‌ته‌وه، عه‌یبه مانه‌وه له شوێنێكدا به‌وجۆره، ناتوانن په‌یوه‌ندی به بڕیاره‌وه نیه حزبیهن دابه‌شكراوه، هه‌ر به‌رپرسێكی حكومه‌ت دێت له هه‌ر كه‌ناڵێك خۆیان پێیان خۆشه به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕو، بزانه سه‌نتێكی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران داهاتی هه‌ولێر دێت بۆ سلێمانی؟ شتی وانیه، باب پێمان بڵێن یه‌ك پڕۆژه له سلێمانی كرابێت كه به داهاتی سلێمانی خۆی نه‌بێت، بۆ نمونه چه‌ند منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا كرا و هه‌ر رۆژه‌و یه‌كێك ده‌یوت ده‌سكه‌وتی منه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خه‌رجكراوه نزیكه‌ی 3%ی پڕۆژه‌كه‌یه و كه‌متر له 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كه خه‌رجكراوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه به پاره‌ی روسمات، ئاو و كاره‌بای خه‌ڵكی سلێمانی خۆی كراوه ئیتر منه‌تی چی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن؟، ئێستا له 55%ی پڕۆژه‌كه ته‌واوبوه، ئه‌گه‌ر وابڕوات سلێمانی ده‌بێت 20 ساڵ قه‌رزاری ئه‌م كۆمپانیایه بێت بۆ ئه‌م شه‌قامه".
هیچ حساباتێكی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر و شه‌قامی 150 مه‌تری له وه‌زاره‌تی دارایی نیه، نازانین پاره‌كه له كوێ ده‌هێنن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی شه‌قامی 150ی هه‌ولێر كراوه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی، "هیچ حساباتێكی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر و شه‌قامی 150 مه‌تری له وه‌زاره‌تی دارایی نیه، نازانین پاره‌كه له كوێ ده‌هێنن، وه‌كو په‌رله‌مان به‌دواداچونمان كردوه و دارایی ده‌ڵێت حساباتهكهم لای من نیه".
ورده ورده له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا ده‌كرێته ملیۆنێر و مه‌ڵی ملیۆنێر
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه پێمانوابو ئه‌م كابینه‌یه باج كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام زیادیكرد، ورده ورده له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا ده‌كرێته ملیۆنێر و مه‌ڵی ملیۆنێر، سه‌ره‌تا له خاڵه سنوریه‌كاندا ته‌عقیمیان دانا، به‌بێ ئه‌وه‌ی سودی هه‌بێت و ته‌ندروستی دژیه‌تی و ده‌ڵێت لایبه‌ن، دواتر فۆڕمێكان دانا‌و پێی ده‌وترێت تهسڵیحاتی گومرگی و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 22 هه‌زاری لێوه‌رده‌گیرێت، پاشان به رێككه‌وتنێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كامێرای دیاریكردنی تیژڕه‌ویان له سلێمانی دا به كۆمپانیا، هێنان و دانان و به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌وه‌نده قازانج ده‌كات ئاماده‌بوه 403 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی 2021 و 2022 به‌دیاری بۆ حكومه‌ت بكڕێت، قازانجی یه‌ك ساڵی كۆمپانیاكه له سلێمانی 91 ملیار دیناره".
ئایا ئه‌گه‌ر پارتی 50+1ی هه‌بێت له كۆمسیۆندا بۆچی هه‌ڵبژاردن بكرێت؟ ئه‌و بڕیار ده‌دات كه كێ چه‌ند كورسی بهێنێت
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئێستا بوه‌ته پرسێكی گرنگ له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، رونیشیكرده‌وه، "گرنگ و پێویسته چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له پێناو هه‌ڵبژاردنێكی رێك و پێك نه‌ك حزبێك به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژمون بكات به‌سه‌ر كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌وكاته خراپتر ده‌بێت، ئێستا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن كۆمسیۆن پێكبهێنرێته‌وه كه واده‌كه‌ی ته‌واوبوه، ئایا به پێی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان و ره‌چاوی ره‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان كه خۆمان ده‌زانین ئێستا ئه‌و پێكهاتانه به‌شێكن له بلۆكی پارتی، ئایا ئه‌گه‌ر پارتی 50+1ی هه‌بێت له كۆمسیۆندا بۆچی هه‌ڵبژاردن بكرێت؟ ئه‌و بڕیار ده‌دات كه كێ چه‌ند كورسی بهێنێت چونكه زۆرینه‌ی كۆمسیۆن ئه‌نجام په‌سه‌ند ده‌كات، له‌باره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ئێستا عێراق به‌ره‌و بازنه‌ی وردتر له پارێزگا ده‌ڕوات، دیدی ئێمه ئێمهوایه كوردستان بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، دهۆك و سلێمانی و نوێنه‌ره‌كانی خۆیان دیار بێت و ئه‌وه‌ی سلێمانی بزانێت ده‌نگی به كێداوه و راسته‌وخۆ به نوێنه‌ری خۆی بزانێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی له‌سه‌ره".
هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ناكرێت و نایانه‌وێت بكرێت، به‌ڵام ئه‌م لایه‌ن ده‌یه‌وێت بیخاته ملی ئه‌و
وتیشی، "من به‌ده‌ر له رای خۆم كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندام له‌كاتی خۆیدا وه‌كو زانیاری پێت ده‌ڵێم، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ناكرێت و نایانه‌وێت بكرێت، به‌ڵام ئه‌م لایه‌ن ده‌یه‌وێت بیخاته ملی ئه‌و و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ده‌یه‌وێت بیخاته ملی ئه‌و".
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده جه‌بهه‌یه‌كی جددی پێویسته، ئۆپۆزسیۆنێكی رادیكاڵی عه‌قڵانی، به‌دیلی عه‌قڵانی پێبێت
له‌باره‌ی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی، "بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده جه‌بهه‌یه‌كی جددی پێویسته، ئۆپۆزسیۆنێكی رادیكاڵی عه‌قڵانی، به‌دیلی عه‌قڵانی پێبێت و ره‌خنه‌ی جددی بگرێت، به مه‌عریفه‌یه‌كی زۆره‌وه روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه، به شه‌ڕه‌جنێو چاری ئه‌و ناكه‌یت و هه‌ر عه‌یبیشه ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌دیلی بێت نه‌ك كار له‌سه‌ر عاتیفه بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت تاڕاده‌یه‌ك ئومێد ده‌كه‌م فشارێك دروست ببێت و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لێكراوبێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت یه‌كێك چوار كورسی و یه‌كێك حه‌وت كورسی و یه‌كێك له‌ملاوه خه‌ریكی خه‌تی خۆی بێت حاڵی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت".
تا ئێستا دیارنیه كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام خه‌ڵكی دڵسۆز خه‌ریكه و ئێمه‌ش پێمان وایه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌وڵێك هه‌یه ئه‌و به‌ره‌یه دروستبكرێت كه باسی ده‌كات، وتی، "تا ئێستا دیارنیه كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام خه‌ڵكی دڵسۆز خه‌ریكه و ئێمه‌ش پێمان وایه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و جوهدانه یه‌كبخرێت".
به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی جددی كه دڵنیا ببمه‌وه سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات نیه به هه‌مو هێزمه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌م
له‌باره‌ی ئایندهی سیاسی خۆی له‌دوای ته‌واوبونی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی، "به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی جددی كه دڵنیا ببمه‌وه سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات نیه له خه‌ڵكی نه‌وعی بتوانین دروستی بكه‌ین و پڕۆژه‌ی عه‌قڵانی بتوانین بكه‌ین، من به هه‌مو هێزمه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی ئه‌وه ئایا ناچێته‌وه بۆ ناوگۆڕان وتی، "بۆ من تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م براده‌رانه‌ی كه ئێستا بڕیاری گۆڕانیان لایه و له‌سه‌ر ئه‌م ئاڕاسته‌یه ده‌ڕۆن كه به‌شێكه له‌م حكومه‌ته كاركردن له‌گه‌ڵیان زۆر قورسه".