هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست له‌ ماوه‌ی مانگێكدا

09:14 - 07/01/2022

2133جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ هەینی نرخی نه‌وتی خاو  دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 82.69 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 70 سه‌نت و به‌رێژه‌ی 085% به‌رزبوه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 82.69 دۆلاری ئه‌مریكی، هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكا 74 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل به‌ 80.20 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کازاخستان 
بەرزبونەوەی نرخی نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کازاخستان كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ سه‌ریانه‌هه‌ڵداوه‌ و هێزەکانی ئاشتی پارێزی رێکخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش بە رابەرایەتی روسیا گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ کازاخستان.
هۆکاری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە
هۆکاری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان.

لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لە هەفتەی یەکەمی هەمو مانگێک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر قەبارەی خستنەڕوی نەوتی ئەندامانیان بدەن.

نیشانەکردن

نەوت