خه‌ندان-
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و نوێنه‌ری توركمانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، پشتیوانی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم ده‌كه‌ن، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌رشه‌د ساڵحی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌رشه‌د ساڵحی و و لوقمان ڕه‌شیدی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ئاماده‌بونی نوره‌دین قه‌بلان ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه.
هه‌ردولا چه‌ندین دۆسیه و بابه‌تی په‌یوه‌ست به پێكهاته‌ی توركمانی و مافی توركمانیان تاوتوێكرد
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا چه‌ندین دۆسیه و بابه‌تی په‌یوه‌ست به پێكهاته‌ی توركمانی و مافی توركمانیان له‌كابینه‌ی وزاری داهاتودا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریانه‌ی ڕوبه‌ڕوی توركمانه‌كان ده‌بنه‌وه تاوتوێكرد به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی توركمانه‌كان تێیدا نیشته‌جێن.
پشتیوان ده‌بین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوباره پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ئه‌رشه‌د ساڵحی و شاندی یاوه‌ری، پشتیوانی خۆیان بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی دوپاتكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی خولێكی دیكه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ربگرێت و رایگه‌یاند، "پشتیوان ده‌بین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوباره پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی بهڵێنیدا زامنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی بكات له كابینه‌ی وه‌زاری داهاتودا و رایگه‌یاند، مافه‌كانی توركمان وه‌ك پێكهاته‌ی سێیه‌می عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرن.