هەواڵی ئەمڕۆ

دوای دو رۆژ له‌ كوشتنی ژنه‌كه‌ی، تۆمه‌تبارێك خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد

07:35 - 05/01/2022

6662جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی 3ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی وه‌رتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژی 3ی (كانونی یه‌كه‌م/1)ی 2022 هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت كه‌خاوه‌نی سێ مناڵ بو له‌ گوندی پرده‌شالی ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به‌قه‌زای رواندز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خۆی راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی وه‌رتێ كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراوه‌. 

نیشانەکردن

كوشتن