سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

12:37 - 05/01/2022

56243جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی  ليوای نەوت و گاز، فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی ئامادەیی سلێمانی بۆ مانگی (2021/12) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەشدەکرێت.

موچەی فەرماندەیی زێرەڤانی و ليوای نەوت و گاز دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی پێنجشەممە موچەی  ليوای نەوت و گاز، فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی ئامادەیی سلێمانی بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.
بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخرا
هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبوایە هەمو 25ـی مانگێک دابەشکردنی موچە دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتی دارایی بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخست و رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرد.
2022/1/2 موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا
23ی مانگی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.