خەندان-
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 318 (سێ سەد و هەژدە) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 8 (هەشت) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.
318 (سێ سەد و هەژدە) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 318 (سێ سەد و هەژدە) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بون.
8 (هەشت) توشبو بەهۆی پەتاکەوە مردون
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 326 (سێ سەد و بیست و شەش) توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 8 (هەشت) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.