سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

02:01 - 04/01/2022

63752جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشه‌ممه‌ موچەی مانگی 12ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەشدەکرێت.
سبەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ (پاسپۆرت، نشینگه‌، كارتی زانیاری، ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی) بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.

بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخرا

هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبوایە هەمو 25ـی مانگێک دابەشکردنی موچە دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتی دارایی بەهۆکاری پشوەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی هەفتەیەک دواخست و رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرد