خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 79.2 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.01% به‌رزبوه‌ته‌وه گه‌یشته 76.09 دۆلار.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشتوه‌ته‌وه 79 دۆلار و 2 سه‌نت
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، به‌های نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 0.05% به‌رزبوه‌وه و به‌هاكه‌ی 0.04 دۆلار زیادی كرد، نرخه‌كه‌شی گه‌یشته 79.2 دۆلار.
نه‌وتی ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 0.01% به‌رزبوه‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، نه‌وتی تهكساسش به‌هه‌مانشێوه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌جۆرێك 0.01%ی به‌هاكه‌ی زیادی كردوه و نرخه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 76.09 دۆلار.
ئۆمیكرۆن هێنده مه‌ترسی دروستناكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست بۆ به‌كارهێنانی نه‌وتی خاو
هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نه‌وتی له مانگی 11 به رێژه‌ی 10٪ دابهزاندبو، به‌ڵام تائێستاش ناوه‌نده داراییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی وزه پێیانوایه هێنده مه‌ترسی دروستناكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست بۆ به‌كارهێنانی نه‌وتی خاو.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه ڕو له‌دابه‌زین ده‌كات
لای خۆیه‌وه كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه ڕو له‌دابه‌زین ده‌كات