هەواڵی ئەمڕۆ

فەرمانگەکانی وەزارەتی داد: مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە

08:39 - 03/01/2022

1674جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرمانگەی دادنوسی کەلار رایگەیاند، لە ئەمڕۆ دوشەممەوە مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕیارەکەی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم کە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ هاوڵاتیان کردوەتە پێش مەرج بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە

فەرمانگەی دادنوسی کەلار و دادنوسی ئێواران لەراگەیەنراوێکدا باسیان لەوەشکردوە، لە ئەمڕۆوە فەرمانگەی دادنوسی کەلار، دادنوسی کەلاری ئێواران و ئەو فەرمانگانەی سەر بە وەزارەتی دادن، مامەڵەکانی ئەو کەسانە رایی ناکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتوە.

پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەمان ڤاکسین وەربگرن

20ی مانگی رابردو وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان ڤاکسین وەربگرن و پابەندبن بە بڕیارەکانی  لیژنەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێک تا 1-1-2022 ڤاکسین وەرنەگرێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی.

بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین، مامەڵەی هاوڵاتیانیش راییناکرێت

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای 1-1-2022ەوە هیچ هاوڵاتییەکیش ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.

No description available.