خەندان-
ئەمشەو بنکەیەکی سوپای تورکیا له ناوچهی زێلكانی سهر به ناحیەی بهعشیقه لەپارێزگای نەینەوا بە پێنج موشەک کرایە ئامانج و تائێستا زیانەکانی هێرشەکە نەزانراون.
پێنج موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سوپای تورکیا له ناوچهی زێلكان کراون
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سوپای تورکیا له ناوچهی زێلكان کراون و سەرجەمیان لەدەرەوەی بنکەکە کەوتنەخوارەوە.
لەرێگەی موشهكی گرادى ئاراستەکراو بەئامانج گیراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بنکە سەربازییەکەی تورکیا لەرێگەی پێنج موشهكی گرادى ئاراستەکراو بەئامانج گیراوە.
ئەمساڵ شەش جار موشەكی ئاڕاستە كراوە
بنكەی سەربازی توركیا ساڵی 2015 لە سنوری زیلكان دامەزراوەو لە ئەمساڵدا شەش جار موشەكی ئاڕاستە كراوە.