خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سبه‌ی دوشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی به‌فروبارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش به نزمی ده‌مێننه‌وه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سبه‌ی له كاته‌كانی به‌یانی زودا كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری درێژدهبێیتهوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان بارانبارین له به‌شێك له سنوری پارێزگاكان ده‌بێت، سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاستی باران مامناوه‌ند ده‌بێت سه‌نته‌ری پارێزگا ئه‌گه‌ری نمه بارانی هه‌یه، كاتی دابارین له كاته‌كانی به‌یانی زو تا كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ، ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان وه‌ك زنجیره چیای سه‌فین و زنجیره چیاكانی سنوری ئیداره‌ی سۆران و ته‌واوی ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان به‌فر بارینی ده‌بێت تا كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ".
پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به نزمی ده‌مێننه‌وه
راشیگه‌یاند، سه‌نته‌ری سلێمانی نمه بارانی ده‌بێت و ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه به‌فری ده‌بێت ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌فر بارینی ده‌بێت، سه‌نته‌ری دهۆك ئه‌گه‌ری نمه بارانی زۆر كه‌می هه‌یه، به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه به‌فری ده‌بێت، سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه باران و به‌فری ده‌بێت له دوای نیوه‌ڕۆ پله به پله كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله لاواز ده‌بێت و له شه‌ودا كۆتایی دێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به نزمی ده‌مێننه‌وه".

