خه‌ندان-
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی نه‌خۆشی د. جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه رایگه‌یاند، "نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌خته و به وره و ئارامییه‌كی تاقه‌تپڕوكێنه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه".
دكتۆره رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "د.جوان له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه جوانه، خاتونه ژیره، سه‌نگینه، سه‌رڕاسته، هێمن هۆشیاره‌كه‌ی كوردستان و یه‌كێتییه".
ئه‌و ده‌زانێت تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه و له‌ڕێگه‌ی هه‌مومانه، بۆیه ئازایانه ده‌ستی به ژیانه‌وه گرتوه
راشیگه‌یاند، "نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌خته و به وره و ئارامییه‌كی تاقه‌تپڕوكێنه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه، ئه‌و ده‌زانێت تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه و له‌ڕێگه‌ی هه‌مومانه، بۆیه ئازایانه ده‌ستی به ژیانه‌وه گرتوه".
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی نه‌خۆشكه‌وتنی د. جوان ئیحسان سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوبوه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.