ئیمارات؛ بڕیاری نوێ له‌ باره‌ی گه‌شتكردنه‌وه‌ ده‌رده‌كرێت

05:43 - 01/01/2022

3624جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه‌ ناتوانن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ی حكومه‌تی ئیمارات ده‌كه‌ن به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی نیشتیمانی كاره‌ساته‌ له‌ ناكاو و قه‌یرانه‌كانی ئیمارات. 

هه‌نگاویان ناوه‌ به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاساییكردنه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی له‌ ئیمارات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئیمارات پاش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دێت، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌نگاویان ناوه‌ به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاساییكردنه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی له‌ ئیمارات.

حكومه‌تی ئیمارات توانیویه‌تی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، حكومه‌تی ئیمارات توانیویه‌تی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، كه‌ به‌ پێی پرۆتۆكۆڵێكی تایبه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و ڤاكسینانه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی.

نیشانەکردن

ڤاكسینی كۆرۆنا