هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق داهات و بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 12 راگه‌یاند

04:34 - 01/01/2022

2490جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاماری داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 ئاشكراكرد و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، زیاتر له‌ 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه‌. 

به‌گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیای "سۆمۆ"ی به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت، له‌مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021دا، بڕی 101.579.927 (سه‌د و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و حه‌وت) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 7.037.000.000 (حه‌وت ملیار و سی و حه‌وت ملیۆن) دینار بوه‌.

نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ بڕه‌كه‌ی 2.700.095 (دو ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار و نه‌وه‌دو پێنج) به‌رمیل نه‌وت بوه‌

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "كۆی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/1) له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ بڕی 88.570.290 (نه‌وه‌د و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا هه‌زار و دوسه‌د و نه‌وه‌د) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، نه‌وتی كه‌ركوكیش كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ بڕه‌كه‌ی 2.700.095 (دو ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار و نه‌وه‌دو پێنج) به‌رمیل نه‌وت بوه‌. 

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌تێكڕا 72 (حه‌فتا و دو) دۆلار بوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، رۆژانه‌ به‌تێكڕا 3.277 (سی ملیۆن و دوسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌تێكڕا 72 (حه‌فتا و دو) دۆلار بوه‌.

نیشانەکردن

نەوت