كۆمپانیای تێسلا 475 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كان ده‌كشێنێته‌وه‌

03:52 - 01/01/2022

4032جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كۆمپانیای تێسلا نزیكه‌ی 475 هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ هه‌ردو جۆری Model 3 و Model S له‌ سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ كامێرای هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

تۆڕی هه‌واڵی BBCی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و دیزاینی سندوقی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی، كۆمپانیای تیسلا 475 هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ گشت ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كانیدا هەیە 356 هه‌زار و 309 ئۆتۆمبێلی تێسلا کشێنراونەتەوە
كۆمپانیایی تێسلا له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ گشت ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كانی كۆمپانیای تێسلا له‌ جۆری 2017-2020 Model3 Tesla دا دروستبوه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ كشانه‌وه‌ی 356 هه‌زار و 309 ئۆتۆمبێلی راگه‌یاندوه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌و كۆمپانیایه‌ نزیكه‌ی 119 هه‌زار و نۆ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی له‌ جۆری ModelS Tesla كشاندوه‌ته‌وه‌
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێكخراوی سه‌لامه‌تی ئه‌مریكاش، له‌ ئێستادا ئه‌و كۆمپانیایه‌ نزیكه‌ی 119 هه‌زار و نۆ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی له‌ جۆری ModelS Tesla، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌ سندوقی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌بوه‌ كشاندوه‌ته‌وه‌.

كۆی گشتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ كۆمپانیای تێسلا له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا كشاندویه‌تیه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌، 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل، كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی جیاجیاوه‌ كشێنراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كێشه‌ی كۆمپانیاكه‌ له‌ نێوان هه‌سته‌وه‌ری كامێرای پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و دیزاینی سندوقی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دایه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

نیشانەکردن

تێسلا ئەمریکا