لەبریتانیا دو ملیۆن توشبوی کۆرۆنا لەهەفتەیەکدا تۆمارکران

06:12 - 31/12/2021

1794جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی ئاماری نیشتیمانی بریتانیا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەیەکدا دو ملیۆن توشبوی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا تۆمارکراون، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا لە هەر 25 کەسێک یەکێکیان توشی پەتاکە بوە.

نوسینگەی ئاماری نیشتیمانی بریتانیا لەدواین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەشكردوە، لە کۆتا هەفتەی ساڵدا دو ملیۆن توشبوی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا تۆمارکراون، لەو ماوەیەشدا لە هەر 25 کەسێک یەکێکیان توشی پەتای کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکانی بوە.

حکومەت ئومێدەوارە بەهۆی بەرنامەی وەرگرتنی ڤاکسین، گەشە و جوڵەی ئابوری بەردەوام بێت
بریتانیا لە چەند رۆژی رابردودا روبەڕوی شەپۆلێکی فراوانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوەوە، حکومەتی ئەو وڵاتەش ئومێدەوارە سەرەڕای بڵابونەوەی خێرایی ئۆمیکرۆن، بەهۆی بەرنامەی فراوانی وەرگرتنی ڤاکسین، گەشە و جوڵەی ئابوری بەردەوام بێت.
 زۆرینەی ئەوانەی خراونەتە ژێر چاودێری چڕەوە، ئەوانەن کە ئەو ژەمی بەهێزکەریان وەرنەگرتوە
لای خۆیەوە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سەردانی ناوەندێکی دابەشکردنی ڤاکسینی کرد و داوای لە خەڵک کرد ژەمی بەهێزکەری ڤاکسین وەربگرن، وتیشی زۆرینەی ئەوانەی خراونەتە ژێر چاودێری چڕەوە، ئەوانەن کە ئەو ژەمی بەهێزکەریان وەرنەگرتوە.