ناسا زانیاری ورد له‌سه‌ر تلیسكۆپی جه‌یمس وێب بڵاوده‌كاته‌وه‌

04:20 - 30/12/2021

2828جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) رایگەیاند،  تلیسكۆپی جه‌سمیس وێب به‌ قه‌ڵغانێك كه‌ بۆی دروستكراوه‌ روناكی و گه‌رمی خۆر په‌رش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پله‌كه‌ی ده‌گاته‌ 85 پله‌ی سیلیزی، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو هێشته‌وه‌ی لێنزی ئه‌و تلیسكۆپه‌یە کە به‌ ساردی دەگاته‌ (233-) پله‌ی سیلیزی.

قه‌ڵغه‌نه‌كه‌ی جه‌یمس وێب هه‌میشه‌ ده‌بێت روه‌و ئاڕاسته‌ی خۆر بێت ، تا گه‌رمی و ڕوناكی وه‌ربگرێت

ئاژانسی ناسا له‌ راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکراوە، "جه‌یمس وێب" له‌ بۆشایی ئاسماندا له‌ لایه‌ن ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی بۆی دروستكراوه‌ گه‌ردونی له‌ به‌رده‌م خۆیدا بۆ دو به‌ش دا به‌شكردوه‌، (به‌شی سارد) و (به‌شی گه‌رم)، هەروەها ئاڕاسته‌ی قه‌ڵغه‌نه‌كه‌ی جه‌یمس وێب هه‌میشه‌ ده‌بێت روه‌و ئاڕاسته‌ی خۆر بێت ، تا گه‌رمی و ڕوناكی وه‌ربگرێت و پاشان دور له‌ لێنزه‌كانی تلیسكۆپه‌كه‌ په‌رشی بكاته‌وه‌.

جه‌یمیس وێب كار له‌سه‌ر روناكی و گه‌رمی په‌رشكراوی ملیۆنه‌ها ساڵی به‌رله‌ئێستا ده‌كات

باسی لەوەشکردوە، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمی و روناكی ته‌واوی گه‌ردون تۆمار بكات و به‌ شێوه‌ی وێنه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی بینێرێته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌و لایه‌ی كه‌ لێنزی كامێراكانی جه‌یمس وێبی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوناكی و گه‌رمی خۆر نه‌یگاتێ، چونكه‌ جه‌یمیس وێب كار له‌سه‌ر روناكی و گه‌رمی په‌رشكراوی ملیۆنه‌ها ساڵی به‌رله‌ئێستا ده‌كات و به‌ تۆماركردنی ئه‌و روناكییانه‌ش، وه‌ك وایه‌ به‌شێك بوبێت له‌ ساته‌وه‌ختی دروستبونی گه‌ردون كه‌ زانایان به‌ بیگ بانگ ناوی دەبەن.

 ئه‌و گه‌رمییه‌ی كه‌ جیمس وێب په‌رشی ده‌كاته‌وه‌ ده‌گاته‌ (85 پله‌ی سیلیزی) 

ئاژانسی ناسا باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و گه‌رمییه‌ی كه‌ جیمس وێب په‌رشی ده‌كاته‌وه‌ ده‌گاته‌ (85 پله‌ی سیلیزی) و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و روكاره‌ی كه‌ لێنز و تلیسكۆپه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، له‌ پله‌ی (233- پله‌ی سیلیزیدا) ده‌یهێڵته‌وه‌.

نیشانەکردن

ئەمریکا