خه‌ندان-
سادق عه‌تیه، كه‌شناس و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی چاودێری كه‌شناسی جیهانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی كورت مه‌ودای بارانبارین به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تیه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌وروپا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مشه‌و كه‌شوهه‌وا له نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه باران له كاتی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له باشوری ڕۆژئاوای وڵات و ناوچه‌كانی باشور هه‌یه.
بارانبارین ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی فورات ده‌گرێته‌وه
وتیشی،"بارانبارین ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی فورات ده‌گرێته‌وه، له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا، باران له به‌غدای پایته‌خت ده‌بارێت".
پێشبینیده‌كرێت له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌سره و زیقاڕ، باشوری میسان و ناوچه‌كانی بادیه، بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌بێت
سادق عه‌تیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشبینیده‌كرێت له‌كاتی رۆژهه‌ڵاتندا سبه‌ی پێنجشه‌ممه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌سره و زیقاڕ، باشوری میسان و ناوچه‌كانی بادیه، بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام له‌كاته‌كان ئێواره‌دا بارانبارین كۆتایی دێت و شه‌پۆڵكی سه‌رما ده‌ستپێده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، سادق عه‌تیه باسی له‌وه‌كردوه، ئەمشەو و سبەینێ پێنجشه‌ممه، باران له ناوچەکانی سلێمانی و دیالە ده‌بارێت.
![May be an image of map and text that says 'NCEP GFS Column Precipitable Water [inch] Init: 12Z29DEC2021 [18] hr Valid Thu 06Z30DEC2021 40N Min|Max: 0.02 2.01 inch AREAL AVG 0.66 nch Η 30N 3.5 3.3 3.1 2.9 2.75 2.6 2.45 2.3 2.15 1.6 عطيه صادق 0.9 0.8 0.7 0.5 الوسط مدن واغلب البلاد شمال مناطق في حاليا تركيا على المتمركز الجوي المرتفع يولده الذي الاجواء الا جفاف ماف 0.4 اوربا جنوب ومنخفض السودان الجزيرة شبه لمنخفض مصاحبة مصا عاليه رطوبة تتوفر فيما'](https://scontent.fisu6-2.fna.fbcdn.net/v/t39.30808-6/270285903_316039773862253_8837866580111383557_n.jpg?_nc_cat=111&ccb=1-5&_nc_sid=8bfeb9&_nc_ohc=1WAicegjILUAX_c81Lh&tn=XuFx7dcTLsh3aKth&_nc_ht=scontent.fisu6-2.fna&oh=00_AT_XPqmdmsp-YMCVyxUTL4mVWUQcAqW4tdjHxf2Q30uIwg&oe=61D0FF81)