هەواڵی ئەمڕۆ

ته‌ندروستی جیهانی: پێویسته‌ 70%ی جیهان ڤاكسین به‌كاربهێنن

07:25 - 29/12/2021

1457جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

تێدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ كار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ 70% دانیشتوانی جیهان بكرێت، ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌داره‌كانیش به‌ قۆرخكاریان بۆ ڤاكسینه‌كان، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ژیانی هاوڵاتیان له‌ ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ژارنشینه‌كان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فتانه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان نه‌ده‌ین و كار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ 70%ی دانیشتوانی سه‌ر جیهان بكه‌ین، بۆ ئه‌نجامدان ئه‌م كاره‌ش پێویستمان به‌ هاوكاری ته‌واوی ڤاكسیینه‌ به‌رهه‌مهێنراو فه‌رمییه‌كان هه‌یه‌".

وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌كان، به‌ هۆی سه‌رمایه‌كانیانه‌وه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ كڕینی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا

وتیشی، "وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌كان، به‌ هۆی سه‌رمایه‌كانیانه‌وه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ كڕینی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا، كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان ژیانی هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ژارنشینه‌كان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك بریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فڕه‌نسا، یۆنان و ماڵتا، ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردودا ژماره‌ی پێوانه‌ییان له‌ توشبونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردوه‌ و ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ ".

هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه‌ تا ئێستا به‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتاوه‌ ده‌ناڵێنن 

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، "هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه‌ تا ئێستا به‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتاوه‌ ده‌ناڵێنن بێجگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بۆسه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌، وه‌ك نمونه‌ی پۆڵندا، كه‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 749 كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا مردون، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاماری مردنه‌ له‌ سه‌ره‌تایی بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌".

له‌ ماوه‌ی رابردودا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتا و ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له‌ بریتانیا، دانیمارك و باشوری ئه‌فریقا بڵاوكردوه‌، كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتاوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازرابونه‌وه‌ زۆر زیاتربو به‌راورد به‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.

نیشانەکردن

ڤاكسینی كۆرۆنا