خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌گشتی په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش، به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕۆن.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور و په‌ڵه ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما یه‌ك پله و به‌رزترینیش 15 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه، ئاسمان نیمچه هه‌ور، نزمترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو 2 پله‌ی سه‌دی و به‌رزترین پله‌ش 14 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.





