هەواڵی ئەمڕۆ

نرخی به‌رمیلێك نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 80 دۆلار

08:45 - 28/12/2021

1576جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 0.10% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 78.68 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.22% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 73.74 دۆلار.

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.08 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبوه‌وه‌

ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و  نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.08 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبوه‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 0.10%ی به‌هاكه‌یی و گه‌یشته‌ 78.68 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.17 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 0.22%ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 75.74 دۆلار.  

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 76.36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

دوێنێ دوشه‌ممه‌ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 0.29% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 76.36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.81% به‌ربوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 73.19 دۆلار.

له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت ڕو له‌دابه‌زین ده‌كات

كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه‌ ڕو له‌دابه‌زین ده‌كات.

نیشانەکردن

نەوت