خه‌ندان-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، كۆده‌نگی بۆ پابه‌ندبون به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، هه‌نگاوێكه بۆ به‌دیهێنانی ڕێڕه‌وی دیموكراسی دور له‌بژارده‌ی ئاژاوه‌گێڕی.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "كۆده‌نگی بۆ پابه‌ندبون به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و ڕێزگرتن له‌بواره یاسایی و ده‌ستورییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاوێكه بۆ به‌دیهێنانی ڕێڕه‌وی دیموكراسی دور له‌بژارده‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كانی وڵات ده‌پارێزێت".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌می كوتله و كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كرد
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌می كوتله و كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان كرده‌وه بۆ به‌دیهێنانی خواستی هاوڵاتیان و بنیادنانی واقیعێكی نوێ و جیاواز له‌رابردو.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوه‌ختی پەرلەمانی 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2021ی كه له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشكه‌ش كرابون هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد.