هەواڵی ئەمڕۆ

ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی كریسمس ده‌كرێت.. ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه‌

08:39 - 26/12/2021

3750جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگی كریسمسدا له‌ یاریگایه‌كی تۆپی پێی شاری فۆرتالیزای باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی بڕازیل شەوی رابردو، روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ 5 (پێنج) كه‌س كوژران و 6 (شه‌ش) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری فۆرتالیزا بڵاویكرده‌وه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌، ته‌قه‌ له‌ ئاماده‌بونی ئاهه‌نگێكی كریسمس كراوه‌ به‌وهۆیه‌وه‌، 5 (پێنج) كه‌س كوژران و 6 (شه‌ش) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، پاش هێرشه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.

3 (سێ) كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن

پۆلیس باسی له‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان، 3 (سێ) كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن. 

دو كه‌س له‌ قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان 21 و 26 ساڵه‌ و ناسراون، هه‌ریه‌كه‌یان تۆماری تاوانیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هه‌یه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی بڕازیل رایانگه‌یاندوه‌، دو كه‌س له‌ قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان 21 و 26 ساڵه‌ و ناسراون، هه‌ریه‌كه‌یان تۆماری تاوانیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی خاوه‌ندارێتی نایاسایی چه‌كێك و وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌لی دزراو و تێكدانی ئاشتی گشتی و په‌یوه‌ندیشیان به‌ مافیا تاوانكاریه‌كانه‌وه‌ هه‌بوه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی بڕازیل، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بێت له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردوه‌ و پێشتریش تاوانبار بون. 

نیشانەکردن

كوشتن