ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی فڕه‌نسا ڕایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار زیاتر له 100,000 (سه‌د هه‌زار) توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردوه ، هه‌روه‌ها 84 (هه‌شتا و چوار) كه‌سی دیكه‌ش به‌و ڤایرۆسه مردون.
له ئامارێكی نوێ‌دا، ده‌زگای ته‌ندروستی گشتی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 104611 (سه‌د و چوار هه‌زار و شه‌شسه‌د و یازده) توشبوی نوێی كۆرۆنایان تۆماركردوه، له‌كاتێكدا تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی، 94.124 (نه‌وه‌د و چوار هه‌زار و سه‌د و بیست و چوار) توشبو بون، كۆی گشتی توشبوانیش نۆ ملیۆن توشبوی تێپه‌ڕاندوه.
ژماره‌ی توشبوانی ژوری چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له 28 كه‌سه‌وه بۆ 3282 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی فڕه‌نسا، ژماره‌ی توشبوانی ژوری چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له 28 (بیست و هه‌شت) كه‌سه‌وه بۆ 3282 (سێ هه‌زار و دوسه‌د و هه‌شتا و دو) توشبوی كۆرۆنا به‌رزبوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 84 (هه‌شتا و چوار) كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردون
ده‌زگای گشتی ته‌ندروستی فڕه‌نسا ئاشكراشیكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 84 (هه‌شتا و چوار) كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردون، كۆی گشتی ژماره‌ی مردوانیش بۆ 95.513 (نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و سێزده) كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌رزبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی توشبوانی كۆرۆنا له فڕه‌نسا، له‌دوای فشاری ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن دێت كه به‌خێراییه‌كی زۆر بڵاوده‌بێته‌وه و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌گوازرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیش، هه‌نگاوه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی زیاتركردنی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ستپێكردوه.