خه‌ندان-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شۆفێرێكی تاكسی له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه به‌چه‌قۆ كوژرا و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیش پاش روداوه‌كه، راسته‌وخۆ خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شۆفێرێكی تاكسی كه له‌دایكبوی ساڵی 1997 له سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌نزیك ناحیه‌ی روڤیا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژرا كه له‌دهۆكه‌وه هه‌ڵیگرتوه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی، راسته‌وخۆش دوای روداوه‌كه بكوژه‌كه سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد، دانیشی به‌تاوانه‌كه‌دا نا.
بكوژه‌كه كه له‌دایكبوی ساڵی 1991یه به‌چه‌قۆ هێرشیكردوه‌ته سه‌ر شۆفێری تاكسیه‌كه‌ی كوشتویه‌تی
وتیشی، "تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام بكوژه‌كه كه له‌دایكبوی ساڵی 1991یه به‌چه‌قۆ هێرشیكردوه‌ته سه‌ر شۆفێری تاكسیه‌كه‌ی كوشتویه‌تی".
به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ئه‌نجامده‌درێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی روڤیا به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان، به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ئه‌نجامده‌درێت.